
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی 1444، پەیامێکی ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان کرد و ڕاىگه‌یاند، هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به وو‌ڵاتى هه‌مووان و لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى ده‌مێنێته‌وه.
ده‌قى پەیامی پیرۆزبایی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی كۆچی:
یه‌كى موحه‌ڕه‌م و سه‌رى ساڵى نوێى كۆچى به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم ساڵى نوێ، خێر و خۆشى، سه‌قامگیرى و ئاشتى بۆ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و مرۆڤایه‌تى به‌گشتى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا جه‌خت له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى یه‌كترقبووڵكردن و ته‌بایى ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به وڵاتى هه‌مووان و لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى ده‌مێنێته‌وه.
پیرۆزه و هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/30