image


پەیامی کورد... نیشانە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكــرا

بەرێوەبەری كلینیكی عەلی ناجی تایبەت بە كۆرۆنا ڕایدەگەیەنێت: ئازاری جومگە و بێ ھێزی یەكێكە لە نیشانە سەرەكیەكان و پێویستە لەلایەن پزیشكەوە چارەسەری بۆ بنوسرێت.

دكتۆر سەرخێڵ ئاراز پسپۆڕی تەندروستی گشتی و بەرێوەبەری كلینیكی عەلی ناجی بڵاویكردەوە: ئازاری جومگە و ماسولكە بەشێوەیەكی توند و بێ ھێزی و ماندوێتی زۆر و بەردەوام ، لەگەڵ قوڕگ ئێشە و سوربونەوەی قورگ و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش و ھەبوونی لەرز لەگەڵ كەمبونەوەی ئارەزووی خواردن و ئارەقكردنەوە، نیشانە نوێیەكانی نەخۆشی كۆرۆنان كە لەم چەند ڕۆژەدا زیاتر لە نەخۆشەكاندا دەردەكەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو: ڕەنگە یەكێك یان چەند نیشانەیەك دەركەوێت لە نەخۆشەكەدا، دوای دەركەوتنی نیشانەكان ھەندێ كات پاش سێ ڕۆژ بە پشكنین دەردەكەوێت بەڵام نیشانەی ئازاری جومگە و بێ ھێزی یەكێكە لە نیشانە سەرەكیەكانی و پێویستە لەلایەن پزیشكەوە ببینرێت وچارەسەری بۆ بنوسرێت.