image


پەیامی کورد... ڕۆژانى پشووى جه‌ژنى قوربان دیارى كرا

گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕۆژانى پشووى جه‌ژنى قوربانى ڕاگه‌یاند و پشووه‌كه‌ یه‌ك هه‌فته‌ ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6/7/2022، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە ڕۆژی شەممە 9/7/2022، تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە 14/7/2022، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "جگە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە کە بەپێی خشتەی خۆیان دەبێت".