image

پەیامی کورد      ...   ژنێکی تەمەن ٧٢ ساڵ لە دیاربەکری باکووری کوردستان بە تۆمەتی ئەندامیەتی پەکەکە بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی سزا درا .

بە گوێرەی هەواڵەکان لە دیاربەکر ژنێکی تەمەن ٧٢ ساڵان بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە ڕیزەکانی پەکەکە بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی کردنی بە سەردا سەپێندرا .

دادگای دیاربەکر ، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بە سەر دایکی ئاشتی مەقبوولە ئۆزەبەک دا سەپاندووە .

دایکی ئاشتی مەقبوولە ئۆزبەک لە چوارچێوەی لێپێچینەوە و لێپیرسینەوەیەک لە دژی کۆنگرەی جڤاکی دیمۆکراتیک " KCD لە ساڵی ڕابردوو دەست بەسەر کرابوو . لە بەندیخانەدا جەڵتە لە دڵی دەدات و هەر لە بەر ئەمەش لە بەندیخانە ئازاد کرابوو

جێگای ئاماژەدانە دوای ئەم ڕووداوانەش دۆسیەکەی لە دادگای دیاربەکر هێشتا بەردەوامی لە سەر بوو تاکوو لە دادگایی کردنی دوێنێ پێنجشەممە بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە ڕیزەکانی پەکەکە سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەند کردنی بە سەردا سەپێندرا .

مەقبوولە ئۆزبەک لە هەمان کاتدا یەکێک لەو کەسانەیە کە ناوبانگی دایکی ئاشتی لە سەرە " دایکی ئاشتی بە واتای ئەو کەسانە دێت کە یەکێک لە منداڵەکانیان لە ڕیزەکانی پەکەکە دا گیانی خۆیانیان لە دەستداوە و شەهید بوونە .