image

پەیامی کورد     ...    ڕاگەێندراوی هاوبەشی وەزارەتی تەندرووستی و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندرووستی و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، بڕیاردراوە بە پێدانی لەپێشینە (ئەولەویەت) لەهەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان و بۆ ئەو مەبەستەش هەمو رۆژانی سێشەممە سەرجەم سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین تایبەت دەکرێن بە مامۆستایان.

وەزارەتی تەندرووستی و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا باس لەوەش دەکەن، دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان لەلایەن هەردو وەزارەتی تەندرووستی و وەزارەتی پەروەردە، بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندرووستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی: (https://vac.health.digital.gov.krd) 

ئەوەش هاتوە، بۆئەم مەبەستە هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.