image

پەیامی کورد     ...     ڕاگەێندراویک لە لایەن بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ سەبارەت بە كوژرانی كارمه‌ندێكی سیكویرتی له‌ سلێمانی ‌

بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌ێندراوێكی دەرباره‌ی كوژرانی كارمه‌ندێكی سكیوریتی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی تاوانبارو بكوژه‌كه‌ن تاکوو ڕاپێچی به‌رده‌م یاسای ده‌كه‌ین".
نوسینگه‌ی لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ راگه‌ێنددراوێكی بڵاوكرده‌وه‌،‎ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كه‌ به‌ داخه‌وه‌ بوه‌ ھۆی كوشتنی (هه‌ .م .كا ) له‌دایكبووی ١٩٩٠ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌كره‌كه‌، هه‌روه‌ها كارمه‌ندو سكیوریتی ده‌روازه‌سیتی.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، "له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و كارمه‌نده‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌بێته‌ شه‌ڕیان و دواتر ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ده‌مانچه‌ ھێرشده‌كاته‌ سه‌ری و برینداری ده‌كات و دواتر ده‌مرێت، بكوژی تاوانبار كه‌سێكی ناسراوه‌ و ناو ناونیشانی زانراوه‌".

باسی له‌وه‌شكرد، "له‌ دوای ڕووداوه‌كه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی تاوانبارو بكوژه‌كه‌وه‌ن تا ڕاپێچی به‌رده‌م یاسای ده‌كه‌ین و له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كه‌شدا، ورده‌كاری و زیاتر ده‌خه‌ینه‌ڕو".