image

پەیامی کورد      ...    ڕاگەێندراوێک لە لایەن وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمەوە سەبارەت بە کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا هۆکاری کەمبوونەوەی بڕی کارەبای نیشتیمانی رووندەکاتەوە و دەڵێت، کێشە تەکنیکییەکانی وێستەگەکانی لە کارکەوتو بەمزوانە چارەسەر دەکرێن و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە ئاستی جاران.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا، بەهۆی دابەزینی پەستانی گاز لە وێستگەی گازی خورمەلە و لەکارکەوتنی دو وێستگەی دیکەی گازی لە هەولێر بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ڕێژەی ٤٠٠ مێگاوات لە ٣٤٠٠ بۆ ٣٠٠٠ مێگاوات نزمبووەوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردوە، کێشە تەکنیکییەکانی وێستەگەکانی لە کارکەوتو بەمزوانە چارەسەر دەکرێن و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە ئاستی جاران.

وەزارەتی کارەبا داواش لەهاووڵاتیان دەکات،" بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕووی کارەبا و کەمکردنەوەی بۆشاییەکە بۆ پێدانی کارەبای زیاتر داوا لە هاووڵاتییان دەکەین دەست بە بەکارهێنانی کارەباوە بگرن و ئەو ئامێر و گلۆپانەی کە زۆر پێویست نین کەم بکەنەوە، بەتایبەتی ئەو هاوبەشانەی کە پێوەری زیرەکیان نەبەستوە و دەگاتە 52% هاوبەشانی کارەبا."