image

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت و بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا بکرێنەوە. 
لە راگەیێندراوێکدا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە، کە دوای رازیبوونی حکومەتی هەرێم بە داواکارییەکانیان، بڕیاریاندا فڕۆکەخانەکانی کوردستان بکرێنەوە. بەڵام وادەکەی ئاشکرانەکردووە. 
عەبادی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە حکومەتی هەرێم پابەندە بەگەڕانەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بۆ فڕۆکەخانەکان.
کەناڵی ئەلعێراقییەش، کە تەلەڤزیۆنی فەرمیی عێراقە بڵاویکردەوە، کە عەبادی، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکان رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە (15-3-2018) فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بەرووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا دەکرێنەوە.