image

گەنجترین پاڵێوراوی هەدەپە رۆزەرین ئاکتاش-ی تەمەنی ١٨ ساڵە و لەبارەى خۆ کاندیدکردنییەوە رایگەیاند، لەبەرئەوەی هەدەپە هیوای گەنجان و ژنانە، خۆی کاندید کردووە.

هەڵمەتی خۆتۆمارکردنی پاڵێوراوانی پارتی دیموکراتیکی گەلان "هەدەپە" بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی تورکیادا بەردەوامە. گەنجترین پاڵێوراوی هەدەپە ناوی رۆزەرین ئاکتاش-ە، کە لە ١ی حوزەیراندا تەمەنی دەبێت بە ١٨ ساڵ.

رۆزەرین لە شارى ئامەدى باکوورى کوردستان خۆی لەسەر لیستى هەدەپە بۆ پەرلەمانى تورکیا کاندید کردووە.

رۆزەرین ڕایگەیاند، بۆئەوەی کە سەرنج ڕابکێشێتە سەر بارودۆخى گەنجان و ژنانی کورد خۆی کاندید کردووە.

ڕاشیگەیاند، هەدەپە تاکە هیوای گەنجان و ژنانە و هەدەپە دەتوانێت ژنان و گەنجان ڕزگاربکات.

لەبارەى ئامانجى لە خۆکاندیدکردنەکەى وتیشى "ئامانجم ئەوەیە، کە ژنان و گەنجان روون بکەمەوە، کە رزگارییان لە ڕێگەى هەدەپەوە دەبیت. بۆ ئەوەش داووا لە هەموو ژنان و گەنجان دەکەم دەنگ بە هەدەپە بدەن".

ئاکتاش ڕاشیگەیاند، ئەگەریش هاتوو کاندیدبوونەکەى پەسەند نەکرا، ئەوا بە شێوەیەکى چالاک بەشداریى لە هەڵمەتى هەڵبژاردندا دەکات.