image

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی مەی، لە نوێترین لێدوانی بە ئاماژەدان بە دیداری ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، ڕایگەیاند، ئەگەر چی ئیسرائیل خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نییە، بەڵام ئەگەر بڕیارە شەڕێک رووبدات، با ئێستا بێت نەک دواتر.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی: بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە جێگیربوونی ئێران دەکەین لە سووریا، تەنانەت ئەگەر تێچووەکەی شەڕێکی گەورە بێت.

لای خۆیەوە، نەتانیاهۆ گوتیشی “خۆمان بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادە کردووە و ڕێگەی نادەین ئێران ئامادەبوونی خۆی لە سووریا بگەینێتە ئەنجامی دلخواز”.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەدا گوتی “رۆژی چوارشەممە لە مۆسکۆ لە گەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبمەوە، دیدارەکانی من لە گەڵ پوتین بۆ سوپای وڵاتەکەم و هەروەها هاوکاریەکانی ئەم سوپایە لە گەڵ ڕووسیا جێێ بایەخە، بەڵام دانیشتنی ئەمجارەم گرینگی تایبەت بە خۆی هەیە، بە تایبەت.، کە ئێران دەیهەوێ بوونی خۆی لە سووریا بسەپێنێ، هەر بۆیە ئیسرائیل بە مافی خۆی دەزانێ، بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆی بجووڵێتەوە”.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی، نەتانیاهو ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێران ئەم دواییانە چەکی پێشکەوتووی ڕەوانەی سووریا کردووە، تاکوو هێرشمان بکاتە سەر.