image


پەیامی کورد... نزیكەی 3 مەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەرزبووەتەوە


بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ئەم چەند رۆژە ڕووی لە ناوچەکە کردوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان نزیکەی سێ مەتر بەرزبووەتەوە.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند: بارانبارینەکەی چەند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەکەی بە نزیکەی دوو مەتر و 89 سانتیمەتر بەرزکردووەتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەەوە: پێشتر بەنداوی دەربەندیخان ملیارێک و 46 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدا بوو، بەڵام ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوەکە بۆ ملیارێك و 157 مەترسێجا زیادیکردووە.