image

پەیامی کورد        ...     لاهوور جەنگی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی هاوسەرۆکانی یەکێتی لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لاهوور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ناوەرۆکی کۆبونەوەی هاوسەرۆکانی یەکێتی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ئاشکراکرد و رایگەیاند،" گفتوگۆمان دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و دۆخی سیاسی ئێستا، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پرسی نوسینەوەی دەستورێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان کرد." 

لاهوور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەش کرد،" لەو کۆبونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامی گفتوگۆی هەمەلایەنە و پێویستی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان و لێکتێگەیشتنی هاوبەش و کاری پێکەوەیی لە پێناو درووستکردنی متمانەیەکی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە واژوو کراوانەی کە لە نێوان لایەنەکان هەیە، بە تایبەت لەسەر بابەتە نیشتیمانی و ستراتیژییەکان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان."

هەر لەوبارەیەوە نووسیویەتی، جەختکرایەوە لەسەر درووستکردنی کەشێکی ئارام و وەلانانی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان و دۆزینەوە و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی هاوبەش کە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەنەکان بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و دەستکەوتەکان و بەرگریکردن لە مافەکان.

دەشڵێت، " سوپاسی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانمان کرد بۆ ئەو ڕۆڵە نیشتیمانییەی کە دەیبینێت بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکان و لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەکان.

"ڕووناکیمان خستە سەر ئەو کێشە و گرفتانەی کە بوونەتە مایەی قووڵکردنەوەی ناکۆکییەکان. ڕوانینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانمان دووپاتکردەوە بۆ یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان و گەیشتن بە دیدی هاوبەش بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و هەر پڕۆژە و بڕیارێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات."

ووتیشی، " لێک تێگەیشتنی زیاتری نێوان لایەنەکانمان بە پێویست زانی بە جۆرێک کە بەرژەوەندی گشتی زاڵ بکرێت لە پێناو داکۆکیکردنی زیاتر لە مافە نەتەوەییەکان و بەھێزی پێگەی کورد لە بەغدا بە تایبەت لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و نەفەوتانی دەنگی کورد."

ئەمڕۆ بەمەبەستی تاوتوێکردنی رەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی لەهەرێمی کوردستانی کرد، لەنێویشیاندا یەکێتی و گۆڕان.

May be an image of 3 people, including Kamil Bakır, people standing, people sitting, suit and indoor

May be an image of 3 people, including Koroglı Musa Ehmedı, people standing, people sitting, suit and indoor