
پەیامی کورد ... ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و سەرکردایەتی یەکیتی دوای ژەهرخواردکردن ئەم جارە بە کۆرۆنا تووش دەبێت .
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان سەرکردەیەکى دیارى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئاشکرای دەکات، سەربارى وەرگرتنى سێ ژەم ڤاکسینى کۆرۆنا، سەرەنجام تووشى کۆرۆنا بوم.
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لەفەیسبووکى خۆى ئاشکرایکردوە، "دوای وەرگرتنی سێ ژەم ڤاکسین، هەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوم".
له لاپەڕەی تایبەتی فهیسبووكى خۆى دهڵێت:"سەرەڕای وەرگرتنی سێ ژەمی ڤاکسین و پێشتر تووشبوونم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، دووبارە تووشبوومەوەو دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لەکۆڵم بۆیەوە".
لهكۆتاییشدا نووسیویهتى:"ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە پێویستە زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی تەندرووستی بین".