image

پەیامی کورد     ...   وێنەگرێکی خەڵکی مەهاباد خەڵاتی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنەی "فەرەنسا"ی بۆخۆی مسۆگەر کرد

"شەماڵ شەکیبایی" وێنەگری لاوی خەڵکی شاری مەهاباد سەر بە پارێزگای ورمێ خەڵاتی یەکەمی لە بەشی بەهرەی لاوان لە فستیڤاڵی وێنەی "Wild bird"ی ٢٠٢٢ی ووڵاتی "فەرەنسا"ی بەدەست هێنا.

"شەکیبایی" بە وێنەی "حاجی لەق لەق" لەو فێستیڤاڵەدا بەشداری کردووە و توانیویەتی لە نێوان ٤ هەزار و ٤٣٨ وێنە، خەڵاتی یەکەم بەدەست بهێنێت.

لەو فێستیڤاڵەدا ٥٠ ووڵات بەشدارییان کردووە.

ناوبراو بڕوانامەی لە ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی مەهابادەوە وەرگرتووە.