image


پەیامی کورد... ئەو گۆڕانکاریانەی لە پشکی کورددا کرابوو، له‌بودجەی عێراقدا لابران


میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پشکی کورد لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لابران.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ئەو گۆڕانکاریانەی لە پشکی کورددا کرابوو، لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا لابران، ئەمەش پاش ڕێککەوتنی سیاسی لایەنە جیاوازەکان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لەبری گۆڕانکارییەکان سوود لە ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێمی کوردستان عێراق وەرگیراوە و هەندێک بڕگە دەستکاریکراوە.

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم شاندێکی هەرێمی کوردستان چونە لای ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبەغدا دواین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە بودجەی عێراق و پشکی هەرێم تاوتوێبکەن.