
پەیامی کورد... چوار كورد له كابینهكهی ئهردۆغان پۆستیان وهرگرت
لەنێو کابینەی نوێی حکومەتی سەرۆک کۆماری تورکیادا، جێگری سەرۆک کۆمارو سێ وەزیری دیكه بەڕەچەڵەک کوردن.
ئەوانیش بریتین لە:
1. جەودەت یەڵماز: جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا
کوردی زازایە، لەدایکبوی پارێزگای چەولیگ/بینگۆڵی باکوری کوردستانە.
2. هاکان فیدان: وەزیری دەرەوەی تورکیا، له ئهنقهره له دایكبووه و بەڕەچەڵەک خەڵکی شارۆچکەی ئەردیشی وانە لەباکوری کوردستان. بەڵام تائێستا لەهیچ بۆنەیەکدا ئاماژەی بەکورد بونی خۆی نەکردوە.
3. موحەمەد شیمشەک: وەزیری دارایی تورکیا
لەدایکبوی شاری باتمانی باکوری کوردستانە، شانازی بەڕەچەڵەک و کوردبونی خۆیەوە دەکات و لەچەندین بۆنەو چاوپێکەوتندا بەزمانی کوردی ئاماژەی بۆ کوردبونی خۆی کردوە.
4. فەخرەدین کۆجا: وەزیری تەندروستی تورکیا
بەڕەچەڵەک کوردەو لەکوردانی ناوچەی قۆنیایە. خێزانەکەی لەسەردەمی عوسمانیدا لەباکوری کوردستانەوە کۆچیان کردوە بۆناوچەی قۆنیا.
بەمجۆرەش لەکۆی 18 کەسی نێو کابینەکەی ئەردۆغان، جێگری سەرۆک کۆمارو سێ وەزیر کوردن، واتە رێژەی 22%ی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ئەردۆغان لە کورد پێکهاتوە.