image


پەیامی کورد... کوژرانی ژنێک لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢ )، لە خۆپیشاندانەکانی کرماشان ژنێک بەناوی مینوو مەجیدی تەمەن ٦٢ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دژە شۆڕشی لە شەقامی نەوبەهاری کرماشان گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بەپێی ڤیدیۆیەک کە هەنگاو پێشتر بڵاوی کردووەتەوە، هێزە هێزە ئەمنییەکانی ئێران سەری مینوو مەجیدییان کردووەتە ئامانجی خۆیان.

هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە بنەماڵەی مینوو مەجیدییان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو لەلایەن هێزە دژبەرەکانی ئێرانەوە کوژراوە.

جێی باسە مینوو مەجیدی خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشانە و دانیشتووی شاری کرماشان بووە. ناوبراو هەروەها دایکی سێ منداڵیش بووە.