image

پەیامی کورد    ...    ڕاگواستنی ژنە نووسەر و لێکۆڵەری کوردی بەندکراو بۆ بەندیخانەی نەوشەهر پڕە لە ئاڵۆزی

گواستنەوەی موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی بەندکراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین بۆ بەندیخانەی نەوشەهر به هۆی ڕێکنەکەوتنی بەرپرسانی بەندیخانەی ئێڤین لەگەڵ بەرپرسانی دادی نوشەهر لە ئاڵۆزی دایە.

به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی جووڵای ، موژگان کاووسی داوای کرد لە بەندیخانەی ئێڤین بۆ بەندیخانەی نۆشەهر ڕای بگوازینەوە.

 بەرەبەیانی چوارشەممە ١٤ی جووڵای موژگان کاووسی ڕاگوێزرا بۆ  دادسەرای نەوشەهر تاکوو بە فەرمانی بەرپرسانی یاسایی ئەم شارە پاشماوەی حەبسەکەی لەوێدا تێپەڕێنێت، بەڵام بە هۆی ڕێکنەکەوتنی بەرپرسانی بەندیخانەی  ئێڤین لەگەڵ بەرپرسانی نوشەهر لەبارەی گواستنەوەی ئەوان بۆ ناوندیی نەوشەهر، بێ هیچ کردەوەیەکی گەڕاندوویانەتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین.