
پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی عێراق: تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئێران جێبەجێکردووە
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سەرجەم بڕگەکانی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیانە جێبەجێیانکردووە.
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند:" هەموو بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنی ئەم دواییەی نێوان عێراق و ئێران بۆ داماڵینی هێزەکانی رۆژهەڵات لە چەک و دوورخستنەوەیان لەسەر سنوورەکانی نێوانمان، جێبەجێکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو:" وەستاندنی بۆردومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە یەکێکە لە مەرجەکانی رێککەتنەکەی نێوان عێراق و ئێران، لە بەرامبەریشدا عێراق دەبێت هێزە چەکدارەکانی رۆژهەڵات لەسەر سنوورەکان دووربخاتەوە، ئەوەی گرنگیشە ئەوەیە کە توانیومانە ئەو کارە ئەنجامبدەین".