image

پەیامی کورد     ...     وەزیری پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەک لە سەر کێشەی مووچەی لیوا هاوبەشەکان بڵاو دەکاتەوە

وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، كه‌ "کێشەی مووچەی لیوا هاوبەشەکان هونەرییە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە زیادەوە موچەکانیان وەردەگرن."

 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا هه‌روه‌ها راشیگەیاندوه‌، "بەهۆی رێکخستنەوەی خەرجییەکانەوە توانراوە چەندین ملیار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی جدی دەنێت و دەگەین بە ئەنجامەکانی چاکسازیی و لە ئایندەدا هێزێکی یەکگرتوومان دەبێت."
جێی باسه‌ لە ماوەی رابردوودا لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رێکخرانەوە، هەر لیوایەک لە چوار فەوجەوە کران به سێ فەوج و لە ئێستادا ١٤ لیوان، کە مووچەکانیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت.