image


پەیامی کورد…وەزیری تەندروستی: 69 توشبووی ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمار كراون

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند، لەساڵی 2021 زیاتر 318 هەزار پشكنین بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV  ئایدز لە هەرێمی كوردستان كراوە، 69 حاڵەتی پۆزەتیڤ كە هەڵگری نەخۆشیەكەن دەست نیشان كراوە.

سامان بەرزنجی لە رۆژی جیهانی روبەڕوبونەوەی نەخۆشی ئایدز رایگەیاند، ئەم رۆژە پەیامێكە كە بەبیر حكومەتەكانی جیهان بێنێتەوە كێشەیەك هەیە ئەویش نەخۆشی كەمكردنەوەی بەرگری لەشە كە ناسراوە بەئایدز.

وتیشی،  كەسانی بیانی كە دەمێننەوە و داوای ئیقامە دەكەن یەكێك لەمەرجەكان پشكنینی خوێنە بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی ئایدز، هەروەها لە پشكنینی پێش هاوسەرگیری و ئەوانەی خوێن دەبەخشن ئەو پشكنینە دەكرێت، ئەوانەشی بەركەوتنیان هەبێت ساڵانە پشكنینیان بۆ دەكرێت، لەگەڵ ئەوكەسانەی لە هۆتێلەكان كاردەكەن.

وەزیری تەندروستی باسی لەوەشكرد، لە هەرێمی كوردستان لەساڵی 2021 زیاتر لە 318 هەزار پشكنین بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئایدز كراوە، 69 حاڵەتی پۆزەتیڤ كە هەڵگری نەخۆشیەكەن دەست نیشان كراوە كە 58 حاڵەتیان كەسانی بیانی بوون و تەنها 11 حاڵەت خەڵكی عیراق و هەرێمن، كۆی گشتیش 48 حاڵەت تۆماركراوە كە خەڵكی عیراق و هەرێمن و فایلی تایبەتیان هەیە و چارەسەر وەردەگرن