image

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ بەدواداچوون و ووڵامدانەوەی خێرای سكاڵای هاووڵاتیان، پۆرتاڵی خزمەتگوزاری سكاڵای ئەلیكترۆنی بەگەڕ خراوە و هاووڵاتیان دەتوانن بۆ هەر سکاڵایەک سوود لەو لینکە وەربگرن.

وەزارەتی کارەبا لە راگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ سكاڵا و داواكارییەكانیان لەرێگەی پۆرتاڵی خزمەتگوزاری سكاڵای ئەلیكترۆنی بنێرن و لەلایەن نووسینگەی وەزیر و بەڕێوبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتەوە بەدواداچونی بۆ دەكرێت و لەماوەیەكی كەمدا ووڵام دەدرێنەوە.

باس لەوەشکراوە، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە سکاڵا و داواکارییەکان یان بۆ نووسینگەی وەزیر و بەڕێوبەرایەتی گشتی دیوان بنێرن.