image

پەیامی کورد      ...     وەزارەتی شارەوانی حكوومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بڵاو دەکاتەوە   .

وەزارەتی شارەوانی حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، دەبێت ڕەفتاركردن و دابەشكردنی زەوی دەبێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بێت، بۆ هەموو خەڵكە موستەحەق و شیاوەكان بێت، بەپێی بڕیار و ڕێكار و بنچینە یاساییەكان بێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رونكردنەوەیەكدا باسی لەوەكردووە، چەند ڕۆژێكە هەواڵێك لە دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن، سەبارەت بە دابەشكردنی زەوی لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، توێژەكانی كوردستان ئەوانەی بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان مافی وەرگرتنی زەویان هەیە لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو مافەیان لەبەرچاو دەگرێت و لە كاتی هەبوونی ژمارەی زەوی پێویست كە بەپێی پلان بۆ نیشتەجێكردن ئامادە دەكرێت، بەسەر سەرجەم توێژەكان دابەش دەكرێت، نەوەك بە جیاوازی و لە چەند شوێنێكی دیاریكراو و  بەكارهێنانی زەوی گشتی لە پێناوی مەرامی سیاسی و دابەشكردنی بەسەر دۆست و لایەنگران و درووستكردنی ئەمری ڕاستییەک بە دوور لە بنەمای یاسایی.
وەزارەتەكە دەڵێت، ڕەفتاركردن و دابەشكردن و مامەڵەكردن لەگەڵ زەوی و زاری حكوومەت و موڵكی گشتی، لەناو سنووری شارەوانییەكان، بەبێ ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەر لایەن و فەرمانگە و كەسێك بیكات، ئەوا یاساشكێنیە و لێكەوتەی یاسایی بەدوادادێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە رۆژانی رابردوودا بڵاوكراوەتەوە كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ژمارەیەك پارچە زەوی بەسەر رزگاربووانی ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دا دابەش بكرێت.