image

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی شارەوانی لەبارەی قەرزی ئاو داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم ڕایگەیاند ، دوای ئەوەی بڕیاردرا لێخۆشبوونی ١٥%ی قەرزی ئاو درێژبکرێتەوە ، داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بەدەم بڕیارەکە بچن تاوەکوو بتوانن بە پارەیەكی كەمتر لەوەی كە قەرزاری كرێی ئاون، قەرزەكانیان بدەنەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم لە ڕاگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە ، "تا دوێنێ چوارشەممە زیاتر لە ٢٤٠٠ هاوبەشی ئاو سەردانی بەرێوبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێریان كردوە و سوودمەندبوون لە ڕێژەی لێخۆشبوونی ١٥%ی قەرزی كرێی ئاو."

ئەوەش هاتووە، "لە داهاتوویەكی نزیكدا ژمارەی سەردانیكەرانی هاوبەشانی ئاو بە مەبەستی سوودمەندبوون لە بڕیاری حكوومەت بۆ لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی كرێی ئاو زیاد دەكات، بۆیە ئێمەش هەموو جۆرە ئاسانكارییەك دەكەین بۆ ئەوەی بە زوویی مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی بكرێت."

لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر پێشنیازی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی قەرزی ئاو درا، حکوومەت دەڵێت ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە هاووڵاتییان بتوانن بە پارەیەكی كەمتر لەوەی كە قەرزاری كرێی ئاون، قەرزەكانیان بدەنەوە.