image


پەیامی کورد … وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق دوو لیوای هاوبەش پێكدەهێنن

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ناوەندەكانی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و پێشمەرگە دەستبەكاربوون، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی پێكبهێنرێت.

 

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ی ته‌موزی 2021 سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دوای ئەوەی ناوەندەكانی هەماهەنگی هاوبەش (مركز التنسیق المشترك) لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و پێشمەرگە دەستبەكاربوون ، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی پێكبهێنرێت.

 

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ پێكهێنانی ئەو دوو لیوا ھاوبەشە، وەزارەتی پێشمەرگە ھێزەكانی ئامادەكردووە، بەرەو پێشچوونی باش لە نێوان ھەولێرو بەغدا ھەیە، بۆئەم مەبەستە لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر (پرچەككردن و مووچە و پەیكەربەندی) دوو لیواكە دەكرێت، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو ھێزانەی بۆ ئەو دوو لیوا دیاری كراون ئامادەمان كردوون.

 

 سەربەست لەزگین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داعش لە(كەركووك، خانەقین، دیالە، سەلاحەددین، ئەنبار و رۆژئاوای موسڵ)، تا دێت كردە تیرۆریستییەكانیان زیاتر دەكەن و ھاوپەیمانان و ھەرێمی كوردستان و عێراقیش گەشتونەتە ئەو بڕوایەی جوڵەكانی داعش مەترسییان دروست كردووەتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییەش، پێوستە ھەماھەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت.