image


پەیامی کورد … وەزارەتی ڕؤشنبیری هۆشداری دایە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن

 

وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە كەناڵەكانی راگەیاندن كە رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەناڵێك دەگرنەبەر ئەگەر كار بكات بۆ برەودان بە توندوتیژی لەناو كۆمەڵگادا.

 

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، رووداوە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن ھەندێك لە كەناڵەكانەوە دەكرێنە ماددەیەكی میدیایی فراوان و بەشێوەیەك زەق دەكرێنەوە كە دەبنە ھاندەر بۆ برەودان بە توندوتیژی لەناو كۆمەڵگە و تێكدانی ئاشتەوایی.

 

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، كەناڵەكان خۆیان لەو ھەواڵانە بەدوور بگرن  كە دەبنە ھۆی تێكدانی باری دەروونی خەڵك و شیرازەی خێزان، ئەگەر نا رێكاری یاسایی بەرامبەر بە كەناڵی سەرپێچیكار دەگرنە بەر.

 

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند رووداوێكی كوشتن و خۆكوشتن و چه‌ند حاڵه‌تێك كه‌ به‌ نه‌گونجاو له‌ گه‌ڵ ئادابی گشتیی كۆمه‌ڵگا لێكدانه‌وه‌یان بۆكرا له‌ هه‌رێم روویاندا، كه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆریان لێكه‌وته‌وه‌ و هاوكات ره‌خنه‌ش له‌ به‌شێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گیرا به‌ هۆی چۆنێتی رووماڵی ئه‌و رووداوانه‌.