image

پەیامی کورد      ...    وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان دوایین ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند،"لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٢٤٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و ١٤ هاووڵاتی تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەستداوە."
وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێم لە راگەێندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە كە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١٥ هاووڵاتی دیكە كەرەنتین كراون، بەوەش ژمارەی كەرەنتینكراوان گەیشتوەتە ١٦٣٣ كەس.

ئاماژەی بەوەشكردوە،" لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، 2232 پشكنین ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش ٢٤٠ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوە كە (١٥٣)كەس بوە و ٧٠ هاووڵاتیش لە هەولێرو سێ هاووڵاتی لە دهۆك و ١٤ تووشبووش لە هەڵەبجە تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندرووستی ئەوەشی خستوەتەرو كە ١٩٤٦ هاووڵاتی دیكە چاكبوونەتەوە و ١٤ هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە كە ١٢ كەسیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون و دوو كەسەكەی دیكەش لە پارێزگای هەڵەبجە بوە.
لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان ٩٦٩٥ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش ٥٣٢٤ كەس چاكبوونەتەوە و ٣٤٠ هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.