
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم تووشبوونی سێ كه‌سی دیكه‌ی به ڤیرووسی كۆرۆنا له هه‌ولێر راگه‌یاند، كه هه‌رسێكیان گه‌نجن و له ووڵاتی هه‌نگاریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و كه‌ره‌نتین كرابوون.
له ڕاگه‌ێنددراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئاشكرایكردووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبوان، سێ تووشبووی دیكه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، هه‌رسێكیان له ڕه‌گه‌زی نێرن و ته‌مه‌ن ٢٣ و ٢٢ و ٢١ ساڵانن، پێشینه‌ی گه‌شتیان هه‌بووه و له ووڵاتی هه‌نگاریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له كه‌ره‌نتین بوون.
به تۆماركردنی ئه‌و سێ تووشبوه نوییه، تاوه‌كوو ئێستا ٥٧٨ تووشبووی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، ٤٠٩ كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و ٥ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا ١٦٤ كه‌س له‌ژێر چاودێری ته‌ندرووستیدان.