image

پەیامی کورد      ...    کاوە ئازیزی : ئەمریکا بەڵێن و بڕیاری داوە هەرجۆرە رێككەوتنێك لە رۆژئاوای كوردستان بكرێت، جێبەجێ دەكرێت"

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا رایگەیاند، ئەمەریكییەكان سەردانی ئەنەكەسەیان كردووە و بەڵێنیان پێ داوە، ھەر رێككەوتنێك لە رۆژئاوای كوردستان بكرێت، جێبەجێ دەكرێت.

دكتۆر كاوە ئازیزی، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا ووتی: "شاندێكی ئەمریكی سەردانی ئەنەكەسیان كردووە لە رۆژئاوای كوردستان، بۆ ئەوەی دانووستانەكان دەست پێبكەنەوە و ئەنەكەسەش بە ئەوانی ڕاگەیاندووە، ناكرێت دانووستان لەگەڵ لایەنێك بكرێت كە ئێمە بە دوژمنی خۆیان بزانن، بۆیە پێویستە كەشێكی ئارام ھەبێت و گەرەنتی ھەبێت بۆ جێبەجێكردنی ھەر رێككەوتنێك كە دەكرێت".

ئازیزی ووتیشی: "ئەمەیكیەكان بەڵێنیان داوە ئەو كێشەیە لەگەڵ تەڤدەم چارەسەر بكەن و ھەر رێككەوتنێكیش بكرێت، جێ بەجێ بكرێت، چوونكە ئەنەكەسە ترسی ھەیە و پێشتر چەندین رێككەوتن كراوە و جێبەجێ نەكراون، بەڵام ئەمجاەر ئەمریكییەكان دەڵێن، ئێمەش گەرەنتی ئەوە دەدەین رێككەوتنەكە جێبەجێ بكرێت".