image


پەیامی کورد... یونسكۆ رەشنوسێك بۆ كۆتاییهێنان بە پیسبونی ژینگە ئامادە دەكات

رێكخراوی پەروەردەیی زانستی و كولتوریی نەتەوە یەكگرتوەكان (یونسكۆ) بڕیاریدا تا مانگی تشرینی دوەمی ساڵی 2023 رەشنوسی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكە كە ئامانج لێی كۆتاییهێنانە بە پیسبونی ژینگە بەهۆی پاشماوەی بەرهەمە پلاستیكییەكانەوە ئامادە بكات.
رۆژی شەممە 3-6 دوەمین دانوستان سەبارەت بە رێككەوتنەكە لە بارەگای یونسكۆ لە پاریس بە بەشداری 175 شاندی وڵاتان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچو.
وەزارەتی دەرەوەو گۆڕانی ئیكۆلۆجیی فەڕەنسا لە راگەیەنراوێكدا باسی لە ئەنجامی دانوستانەكانی ئەم هەفتەیە كردوەو ئاماژەی بەوە كردوە كە سەرۆكی لیژنەی دانوستانكاری نێودەوڵەتی گوستاڤۆ مێزا ئەركی ئامادەكردنی رەشنوسی رێككەوتنەكەی وەرگرتوە.
ئامانجی رێككەوتنەكە كۆنترۆڵكردنی تەواوی پرۆسەی بەرهەمە پلاستیكییەكانە لە بەرهەمهێنانەوە تا ریسایكڵین، هەروەها رێگریكردنە لە پیسبونی ژینگە.