image

پەیامی کورد     ...    کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێڕ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

كونسووڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەولێر سەركۆنەی هێرشەكەی چەكدارانی داعشی بۆ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە كوڵەجۆ كرد.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕاگەێندراوێكدا كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاندوە، بە تووندی ئیدانەی پەلاماری تیرۆرسیتی ترسنۆكانەی داعش دەكەن كە دوێنێ ئەنجامیاندا بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لەناحیەی كوڵەجۆ لە ناوچەی گەرمیان.
راشیگەیاندوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێداگرە لەپشتیوانییەكانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییە عیراقییەكان و پشتیوانی لە هەوڵەكانیان بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامی شكستی داعش، سەرەخۆشی و هاوسۆزی ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو پێشمەرگە ئازایانە دەكەن كە گیانیان سپاردو برینداربوون لەپەلامارەكەدا.