image


پەیامی کورد... ڕووەکێکی تۆمارنەکراو لە کوردستان دۆزرایەوە

مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی ڕووەکێکی نوێی لە ناوچەی شارباژێڕ دۆزیوەتەوە و دەڵێت، ڕووەکەکە ناوی «نیپیتا» یە و تا ئێستا لە جیهاندا تۆمارنەکراوە.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کارزان عومەر قادر لە زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ناوچەی شارباژێڕ ڕووەکێکیان دۆزیوەتەوە کە لە جیهاندا نییە، ڕووەکەکە زیادکردنێکە بۆ سەر خێزانی ڕووەکەکان لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان کردووە سەبارەت بە بوونی ڕووەکەکە لە جیهاندا، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێکی هاوبەشیان لەگەڵ زانکۆکانی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران پێک هێناوە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەرکەوتووە، ڕووەکەکە تا ئێستا تۆمارنەکراوە و یەکەمجارە بدۆزرێتەوە، لە خێزانی ڕووەکی نەعنا و جاترەیە، جۆرێکی دەگمەنە لە جیهاندا.