image

پەیامی کورد   ...   ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە

ووتەبێژی حکوومەتی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، هەرێمی كوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکاتەوه‌ گوایە بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەست بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتیدا گیراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌ێندراوه‌كه‌ی ووته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستپێكراوه‌ هۆکارەکەی سیاسییە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە گوایە حکوومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.

ئاشکرایە بە پێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نییە.

کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و گاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات. ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بە پێی دەستوور تەشریع بکرێت.

بۆیە ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستیان پێکردووە هۆکارەکەی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ئەو تۆمەتانەی دژی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە.

 

د.جووتیار عادل

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

14ی ئایاری 2022