image

پەیامی کورد   ...  ووتووێژی تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان

فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی لە ووتووێژێکی تەلەفۆنیدا هاتنی مانگی ڕەمەزانی بە حسێن ئەمیرعەبدۆڵلاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی ووت .

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بە ئاماژەدان بە دەستکەوتگەلی ئەرێنی دانیشتنی پێکەن ، لە سەر دیدار و چاوپێکەوتنی داهاتووی وەزیرانی دەرەوە و کرانەوەی باڵیۆزخانەکانی هەر دوو وولات جەختی کردەوە .

ئەمیرعەبدۆڵڵاهییان یش هەروەها لەم ووتووێژەدا جگە لە پیرۆزبایی هاوشێوەی مانگی ڕەمەزان و پێشوازی لە گەڕانەوەی پەیوەندی نێوان ڕیاز و تاران بۆ حاڵەتی ئاسایی، لەسەر بنەمای ئامادەیی کۆمار ئیسلامی ئێران لە ڕاستای پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عەرەبستان جەختی کردەوە .

وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو ووڵات ڕێکەوتنیان کرد لە یەکەمین دەرفەتدا لەگەڵ یەکتر چاوپێکەوتن بکەن و ئامادەکارییەکانی کرانەوەی باڵیۆزخانەکان و کونسووڵگەرییەکان دەستەبەر بکەن .