image


پەیامی کورد … وتەبێژی حکوومەتی عێراق: ئەگەر نرخی نەوت بەرز بیتەوە پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت

 

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا وەکو خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

 

حەسەن نازم، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، تا ئێستا ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندی وەکو خۆی ماوەتەوە، وهیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

 

وتیشی، لە ڕێككەوتنەكەدا تەنها ئەوە ماوەتەوە كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پشكی هەرێم زیاد دەكرێت، یاخود وەكو خۆی دەمێنێتەوە، ئەوەش بەمنزیكانە یەكلایی دەكرێتەوە.

 

هەر لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەیدا، وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد، بەمنزیكانە گرێبەستی نوێ بۆ كڕینی زیاتری ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ئەنجام دەدەن.

 

دەربارەی سوتاندنی چەند شوێنێكی كشتوكاڵی حەسەن نازم وتی، ئەو كارانە بەمەبەست كراون و هێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون بۆ ڕێگریكردن لە دوبارە بونەوەیان.