image

وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەی هاندانی تەندروستی دەدات و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش رایدەگەیەنێت: پاشەكەوت لە موچەكانمان بەرێژەیەكی بەرچاو كەمدەكرێتەوە.

د.خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم راگەیاند: وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەی هاندانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەربڕیوەو سبەینێ یان دوو سبەی، دەست بەداشكردنی دەكرێت.

گووتیشی: "بڕی پارەكە كەمنەكراوەتەوەو وەك پێشتر دابەشدەكرێت، كە كۆی پارەكە چوار ملیارو 100 ملیۆن دینارە".

سەبارەت بەدەستكاریكردنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی، د.خاڵس قادر گووتی: "لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاگاداركراوینەتەوە بۆئەوەی پڕۆژەیەك ئامادە بكەین بۆ دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچە".

راشیگەیاند: "رێژەی پاشەكەوتی وەزارەتی تەندروستی زۆر كەمدەكرێتەوەو لەم هەفتەیەدا پڕۆژەكە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بۆئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت".