image


پەیامی کورد... ئێران هاتووچۆی هاووڵاتییانی لە سنووری پاوە قەدەغە ڕاگەیاندووە

ڕژێمی ئێران هەڕەشەی لە دانیشتووانی سنووری شاری پاوە کردووە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک بەو سنوورەدا هاتووچۆ بکەن دەنا بە خراپترین شێوە (تەقەکردن) هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکات.

ڕژێمی ئێران بەم جۆرە کارانە پاساوێک بۆ تاوانەکانی خۆی دەبینێتەوە و دەیەوێت بە خەڵک بسەلمێنێت کە من لە بەرامبەر هیچ جۆرە هەڵسوکەوتێکدا بەرپرسیار نیم و پێشتر پێتان ڕاگەیەندراوە.

هێزەکانی ئێران ترسێکی زۆریان لە دانیشتووانی سنوورەکانی کوردستان هەیە و وەک مەترسییەک بۆ سەر دەسەڵات چاو لەو کەسانە دەکەن و لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵ بۆ سەرکوت و ئازادانیان دەدەن.