image

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەبۆنەی چل و دووھەمین ساڵیادی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و ھەموو تێکۆشەر و پێشمەرگە قارەمانەکان و ئەو نیشتیمانپەروەرانە دەکەم کە ماندوویەتی و ئاوارەییان چێشتووە و قوربانیان داوە.

شۆڕشی گوڵان پەیامی خۆبەدەستەوەنەدانی گەلی کوردستان و ھەستانەوەی شۆڕشی ڕزگاریخوازی بوو دژی ستەم و داگیرکاری و دیکتاتۆری و پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیشی بۆ لەناوبردنی شۆڕشی کورد لە گۆڕ نا. ئەو شۆڕشە درێژەپێدەری شۆڕشەکانی پێشوو و قۆناغێکی گرینگ بوو لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان.

شۆڕشی گوڵان ھەڵگری ھەڵگری ھەڵگری ھەڵگری ھەڵگری ھەڵگری ھەڵگری شەشایہانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو و, یەککہ لەوناغ گرنگەکانی بەرخودانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان. ئەو شۆڕشە سەلماندی کە ئەگەر لە قۆناغێکدا خەباتی گەلی کوردستان تووشی وەستان و نسکۆ ھاتبێت بەڵام ئیرادەی تێکۆشان و خەباتی گەلی کوردستان ھیچ کات نەشکاوە و بە ھەناسە و تینێکی تازە بەردەوام دەبێت بۆ گەییشتن بە ئازادی. ئەو ئازادی و دەستکەوتانەی ئێستا ھەن بەرھەمی خوێن و قوربانیدانی گەلەکەمانە لە شۆڕشی گوڵان و گشت شۆڕشەکانی تر.

لەو یادە پیرۆزەدا ھەزاران سڵاو بۆ گیانی یەکەم شەھیدی شۆڕشی گوڵان شەھید سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی و ھەموو شەھیدانی کورد و کوردستان دەنێرین و ھەروەھا سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانەتیی پێشمەرگە کە بە خوێن و قوربانیدانی خۆیان سەرفیرازییان بۆ گەلەکەیان بەدیھێناوە.

لەو یادەدا ئەوە دووپات دەکەینەوە کە ئیرادەی گەلی کوردستان بەھێزە و سەرباری بوونی پیلانگێڕی بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشین بۆ بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و بەردەوامی لە پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و پێشکەوتنخوازی.

مسعود بارزانی

٢٦.٠٥.٢٠١٨