
پەیامی کورد... راگەیێندراوی مەسرور بارزانی لەبارەی بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم رووداوە بکەن و راستیەکان ئاشکرا بکرێن."
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕووداوەکەی فرۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین. پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم ڕووداوە بکەن و ڕاستیەکان ئاشکرا بکرێن.
سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان