image


پەیامی کورد … چارەنووسی مامۆستایەکی زمانی کوردی ناڕوونە

دوای دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی خەڵکی مەریوان هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کەیوان مینویی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز و هەروەها مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی مەریوان، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

کەیوان مینویی دەرچووی بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی پەیامی نووری مەریوانە و هەروەها ئەندامی چالاکی ئەنجومەنی فەرهەنگی ڤەژین و ئەنجومەنی سەوزی چیای ئەو شارەیە.

جێگای ئاماژەیە کە کەیوان مینویی لە ئەنجومەنە خوێندکارییەکانی زانکۆی پەیامی نوور و هەروەها ئەنجومەنی ڤەژین سەرقاڵی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی بووە.

کەیوان مینویی خەڵکی شارەدێی “نێ” سەر بە مەریوان شەوی هەینی ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٢ی نۆڤەمبری ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هاوڕێ لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە دەستبەسەر کرا.