image

پەیامی کورد      ...    کرێکارێکی کورد بە هۆی بەربوونەوەی لە باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی لە تاران گیانی لە دەست دا

بە پێی هەواڵەکان دوێنێ پێنجشەممە ٢٩ی جووڵای ٢٠٢١ ، کرێکارێک بە ناوی "سوهەیب قەمەری"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی عەزیم و خەڵکی گوندی "نەس نار" سەر بە شارۆچکەی سەوڵاوای سەر بە مەریوان ، لە "لەواسانـ"ـی تاران لە کاتی کارکردن لە بینایەی چوار نهۆمیدا کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.