image

پەرلەمانتارێکی سەر بە دەسەڵات، لە پێناو پشتگیری کردنی سەربەخۆی کوردستان هەوڵەکانی دەستپێکردووە .

 

پەرلەمانتارێک بە ناوی یواڤ کیسیچ لە پارتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ پرۆژەیاسایەکی ئامادە کردووە، هەتا پێشکەشی پەرلەمانی ئیسرائیلی بکات دەربارەی سەربەخۆیی کوردستان، ئەم بابەتەش لە ڕۆژنامەی جۆرسالێم پۆست بڵاوبووەتەوە بەپێی هەواڵەکە، لە پرۆژەیاساکەدا هاتووە کە “کوردەکان لە تەواوی دونیادا کۆمەڵەیەکن کە ژمارەیان لە 30 ملیۆن زیاترە، لە وڵاتی عێراقدا ژمارەیان 8-10 ملیۆنە ژمارەیەکی زۆریشیان لە وڵاتانی دراوسێی عێراق، تورکیان و ئەوانی تریش لە سووریا و ئێران دەژین، دوا بە دوای ئەم وتانەش ئاماژەی بەوە کردووە کە ئازادی کوردستان سوود بە بەهاکانی ئیسرائیل دەگەیەنێت لە ناوچەکەدا.

سەڕەڕای ئەمە کیسیچ ئاماژەی بەوەداوە پاش دوورکەوتنەوەی تورکیا لە ڕۆژهەڵات یارمەتی هێزە تیرۆرستیەکانی داوە دژی کوردەکان و پاڵەپەستۆیەکی زۆریشی خستووەتە سەر کوردەکانی ناوچەکە.

ئەم هەفتەیە پرۆژەکەی لیکود دەچێتە نێو بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە و قسەی لەسەر دەکرێت، ئەگەر داواکەی ئەم پەرلەمانتارە پەسەند بکرێت ئەوا دەچێتە بواری دەنگدانەوە، پاشان ئەگەر دەنگی پێویستی بەدەستهێنا ئەوا بابەتەکە لەلایەن وەزیری دەرەوەی وڵات و وەزیری بەرگریەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، پاشان بڕیاری لەسەر دەدەن وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم بڕیارەش لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت.