image


پەیامی کورد … کرماشان/ کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

 

کاسبکارێکی خەڵکی شاری داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان کە حەوتووی ڕابردوو بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢١، سوحبەت سەمەدی نەسەب، کاسبکاری خەڵکی داڵاهۆ کە حەوتووی ڕابردوو بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ لەلایەن هێزە چەکدارەکانتەقەی لێکرابوو و بە سەختی بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گیانی لە دەست دا.

 

سوحبەت سەمەدی نەسەب ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ (٢٦ی نیسان) بە گومانی هەڵکگرتنی کەلووپەلی قاچاخ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە لە نزیک شاری داڵاهۆ تەقەی لێکرابوو و بریندار کرابوو.

 

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان ئیزنیان نەدابوو کە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە نەخۆشخانە چاویان پێ بکەوێت و هەنگاویش لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا باسی لەوە کردبوو کە باری تەندروستی ئەو کاسبکارە کوردە ناجێگیرە.