image

پەیامی کورد  ... سەبارەت بە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگەی کوردستان ئەمریکا لە کاردانەویەکەی گرینگدا ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە 

وەزارەتی پێشمەرگە هەریەک لە بەرپرسی راوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێم و بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی ئەمریکا لەکونسووڵخانەی ئەو ووڵاتە لە هەولێر، ستایشی گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە دەکەن و ده‌ڵێن، "بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاکسازی پێشمەرگە و درووستکردنی هێزیکی نیشتمانی تۆکمە هیوای زۆریان بەوەزیری پێشمەرگە هەیە، لەمڕۆشەوە، پاڵپشتی و هاوکارییەکانی خۆیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە".
وەزارەتی پێشمەرگە له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە ژەنەڕاڵ مەکنێنزی بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێل مایکڵ گاجیرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەدا، کە بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تێدا ئامادەبوو، وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکای کرد لە بەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

شۆڕش ئیسماعیل باسی له‌وه‌كردوه‌، "هیواخوازم پەیوەندییەکانمان بەرەو باشتر هەنگاو بنێت، دۆخی ئێستای ناوچەکە پێویستی بەکاری پێکەوەیی هەیە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهات و مەترسییەکان".
له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ژەنەڕاڵ مەکێنزی هیوای خواست قۆناغێکی نوێی کارکردنی هاوبەشی دوورمەودا لە وەزارەتی پێشمەرگە بێتە ئاراوە، کە هەمووان پێکەوە بتوانن پڕۆسەی چاکسازی زیاتر پەرە پێ بدەن، هەروەها ستایشی هەوڵەکانی رابردووی وەزیری پێشمەرگەی کرد لە پڕۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.

لەلای خۆیەوە کۆڵٶنێل گاجیرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایش لە کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دڵخۆشی واشینتۆنی لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەرکەکەی راگەیاند و ووتیشی ، "ئومێد دەخوازین وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی گەورە و گرینگ بنێت لە پڕۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی (کارنامەی لێکتێگەیشتن)ی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە".