image

پەیامی کورد   ...    سەڵاحەددین دەمیرتاش : ئەردۆغان جگە لە کورد لەگەڵ هەموو کەس ئاشت دەبێتەوە

سەڵاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕەخنەی تووندی لە حکوومەتی تورکیا گرتووە بەوەی لەسەر ئاستی جیهان دوژمنایەتی کورد دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەردۆغان ئامادەیە لەگەڵ هەموو کەس ئاشت ببێتەوە جگە لەگەلی کورد.
دەمیرتاش دەڵێت:"لەکاتێکدا حکوومەتی تورکیا ئامادەیە لەگەڵ بەشار ئەسەد و عەبدولفەتاح سیسی، لەگەڵ ئیمارات‌ و سەعوودییە تا دەگاتە ئیسرائیل ئاشت ببێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە دوژمنایەتی لەگەڵ گەلی کورد ڕاگەیاندوە".
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ڕاشی ده‌گه‌ینێت، "بەلای ئەدۆغان ەوە ئاشت بونەوە لەگەڵ هەموو کەس ڕێگەپێدراو و شەرعییە، بەڵام کاتێک بابەتەکە پەیوەستە بەکوردەوە بژاردەکەیان جگە لەچەک‌و ئۆپراسیۆنی سەربازی هیچی تر نییە، ئەوەش بە لای ئێمەوە سیاسەتێکی ڕەت کراوەیە".
ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی نوێی ئاشتی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ کورد، بەڵام جەختیشی کردوەتەوە، "ئەوان نایانەوێت تەنها وەک تەماشاکەر لەبەرامبەر زیادبوونی قەیران‌ و گرژی و ململانێکان بمێننەوە کە ڕۆژانە قوربانی نوێی لێدەکەوێتەوە، بەڵکوو دەیانەوێت وەک سیاسییەک لە پێناو ڕێگری لە درووستبوونی ململانێکان دەست پێشخەری بکەن".