image

پەیامی کورد     ...   سێ هاووڵاتی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران

سێ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی "بێهروز عەزیزی" ، "کاوه سولەیمان‌پور و" ئۆمید سەرئەفراز" ، که پێشتر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شارەکانی سنە و مەهاباد ەوە دەستبەسەر کرابوون، لەم ڕۆژانەدا بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان "بێهرووز عەزیزی" تەمەن ٤٠ساڵ کوڕی محەممەدساڵح خەڵکی گوندی  «میراوە» سەر بە ژاوەرووی سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

بێهرووز عەزیزی ڕۆژی دووشەممە پازدەی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "ڕەسووڵ عەزیزیان" تەمەن ۵٠ ساڵ کوڕی محەمەد، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە کران.

هەروها لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی" ئومید سەرئەفراز" خەڵکی دیواندەڕە بە دانانی بارمتەیەکی قورس بە ڕێژەی  «۸۰۰» میلیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

لەلایەکی دیکەوە سێشەممە   ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی"کاوه سولەیمان‌پور" خەڵکی گوندی «خورخوره» سەر بە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

ناوبرایان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازڕاونەتەوە و لە ماوەی لێپرسینەوەیان لە مافی"دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەیان" بێبەش کراون.