image


پەیامی کورد … سەیوان ئیبراهیمی پەیامێك بۆ زارا محەمەدیی هاوسەری دەنێرێت

ئەمڕۆ یەكشەممە سەیوان ئیبراهیمی هاوسەری زارا محەمەدی، دوای چوونە زیندانی هاوسەرەكەی، پەیامێكی بۆ نووسیوە و دەڵێ بەرخۆدانت باش هاوخەباتم، بەقوربانی هێزی هەنگاوت هاوڕێ گیان.

لە پەیامەكەی ئیبراهیمیدا بۆ خاتوو زارا هاتووە "بەرخۆدانت باش هاوخەباتم، بەقوربانی هێزی هەنگاوت هاوڕێ گیان، ئێمە و هاوڕێیانمان ئەو هێزەی كە بەردەوام هێزی پاڵنەری كار و چالاكیمان بووە، یەكەم هێزی بڕوامانە لەسەر ئامانجەكانمان و دووهەم هێزی هاوڕێیەتیمان".

هەروەها بۆ نووسیوە "من هیچكات بەتەنیا ئەركی پاڵپشتیی زارام نەبووە و بەتاك لەو ئاستەدا نەبوومە كە ئەو ورە بەرزەی زارا لە پاڵپشتیی تەنیا من بووبێ، ئەو هێزەی كە پاڵپشتی زارا و من و هاوڕێیەكانمان بووە، تەنیا و تەنیا هێزی هاوڕێیەتی و پێكەوەبوونمان و ورەی بەرزی خەڵكی كوردستان بووە".

لە كۆتاییشدا بۆی نووسیوە "هاوڕێیەتیمان بەردەوام".

دوای ئەوەی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڕیاری زیندانیکردنی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درا، دوێنێ شەممە زارا گەیەندرایە زیندانێکی شاری سنە بۆ بەسەربردنی ماوەی زیندانیكردنەكەی كە پێنج ساڵە، ئەم ڕووداوەش دەنگدانەوەیەكی گەورەی لە كوردستان لێكەوتەوە