image


پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی ئیدانەی ھێرشە تیرۆرستییەکەی بەسڕا دەکات

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی شاری بەسڕا بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکات.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ 7ی کانوونی یەکەمی 2021، لە ئاکامی ھێرشێکی تیرۆرستی لە شاری بەسرا، ژمارەیەک ھاووڵاتی شەھید و برینداربوون، وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکەم، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو روداوە دڵتەزێنە دەکەم".

هەروەها سەرۆک بارزانی دەشڵێت: "ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم، لە خودای مەزن داواکارم قوربانیانی رووداوەکە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکانیان ببەخشێت".