image

پەیامی کورد     ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆن ڕیچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسی عێراق و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردن تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردوولا پڕۆسەی ھەڵبژاردنیان بە سەرکەوتوو وەسف کرد و، ھیوای ئەوەیان خواست کە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ببێتە دەستپێکی قۆناغی تازە کە تێیدا سەقامگیری سیاسی بێتەدی و بەرژەوەندی گشتی و خواستی ھاووڵاتیان و دەنگدەران جێبەجێ بکرێ.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پاڵپشتی ووڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، و ھەروەھا ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە عێراقییەکان دووپات کردەوە.