image

پەیامی کورد      ...    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و مەترسی و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.

هەروەها باڵیۆزی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی کە لە ماوەی ڕابردوو بە دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهیدکران و جەختی لەوە کردەوە بۆ ووڵاتەکەی، سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بایەخ و گرینگی تایبەتی هەیە و هەرێمی کوردستانیش نموونەیەکە بۆ سەقامگیری و بوژانەوە لەچاو بەشەکانی تری عیراق.

هەر لەو دیدارەدا هەنگاوەکانی یەکخستن و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و، هەروەها دانانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراقی بۆ  ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر بەرز نرخێندرا.

ئاستی زانکۆکانی هەرێم و هەوڵدان بۆ پێشخستنی زانکۆکانی هەرێم و کاریگەرییان لە داهاتووی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.